١ ئازار ٢٠٢١ - ٠٧:٢٩
شەمخانی: ئێران ئیزنی بووژانەوەی تیرۆریست لە ناوچەکە نادات

سکرتێری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: ئێران و وڵاتانیتری دژی تیروریسم ئیزن نادەن جارێکیتر تیرۆریسم لە ناوچەکە زیندوو بێتەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ عەلی شەمخانی لە وتووێژ لە گەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، وێڕای ئاماژە بە جووڵانەوەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا لە عێراق، بەڕێوەنەچوونی یاسای پەسندکراوی ئەم وڵاتە سەبارەت بە دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراقی هۆکاری ساز بوونی قەیران و کێشە لە ناوچەکە زانی.

شەمخانی لەم دیدارەدا داکۆکی کردە سەر هاوکاری وڵاتانی ناوچە بۆ کەم کردنەوەی کێشە و قەیرانەکان و وتیشی: ئاسایش و هێمنایەتی ئەمڕۆی عێراق ئاکامی تێکۆشانی هێزە چەکدارەکان و ئاوەزی بەرپرسانی دەوڵەت و هەروەها خۆڕاگری گرووپەکانی خەڵکە و دەبێ بپارێزرێت.

سکرتێری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وێڕای ئاماژە بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پەرەدان بە چالاکی داعش لە ناوچەکە، ڕوونی کردەوە: ئێران و وڵاتنیتری دژی تیروریسم ئیزن نادەن دیسانەوە تیروریسم لە ناوچەکە زیندوو بێتەوە.

ناوبراو باسی خەڵکی یەمەنی کرد و ئامادەیی وڵاتی ئێرانی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی چوار ساڵە لەم وڵاتە ڕاگەاند.

لەم دیدارەدا فواد حسێنیش وتی: ئاسایش و هێمنایەتی ژێرخانی گەشەی ئابووری و خۆش بژێوییە و بۆ وڵاتێکی وەکوو عێراق کە ساڵانێکە بەرەوڕووی تیرۆریسم و ئاڵۆزی بۆتەوە، دابین کردنی ئاسایش یەکەمایەتی دێتە ئەژمار.

342/